Accessibility links

پرۆگرامی حەوتووانەی ڕوانگە: کورد لە هەندەران


خۆپێشاندانی کوردەکان- پێش پاڕلمانی نۆڕوێژ ٢٠١٩ی زاینی
خۆپێشاندانی کوردەکان- پێش پاڕلمانی نۆڕوێژ ٢٠١٩ی زاینی

بەڕیز ئەڵلاوەیسی دەڵێت ٥٠ لە سەدی ئەو چالاکانی سیاسی لە ئێران دا بەندکراون، کوردن. هەر بۆیە پێویستە خەباتی رۆژهەڵات زیاتر بە جیهانی دەرەوە بناسرێت

بەشێکی بەرچاوی کوردەکان ئێستا لە هەندەران دەژین و لە هەمان کات دا کە هەوڵیان داوە خۆیان لە گەڵ دۆخی ژیانی ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژین ڕێک بخەن، بۆ پێک هێنانی ڕێکخراوی جۆراوجۆر دەست پێشخەر بوونە.

لە پروگرامی ئەم جارەی ڕوانگە تیشک خرایە سەر تێکۆشانی ناوەندێکی دیکە لە کوردەکانی هەندەران کە لە ٢٠١٨ەوە هەوڵی پێک هاتنی درا.

کەریم ئەڵلاوەیس، چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ ئامانجەکان، هەوڵەکانی ئەم ناوەند شی دەکاتەوە.

کەریم ئەڵاوەیسی چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ - نۆڕوێژ
کەریم ئەڵاوەیسی چالاکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ - نۆڕوێژ

بەڕێز ئەڵلاوەیسی دەڵێت ئەو ناوەند تا ئێستا توانیوەتی کەسانی پسپۆر، شارەزایانی بواری جۆربەجۆر، خوێندکاران و چالاکانی بەزموونی سیاسی کە بە کردەوە لە ڕیزی خەبات دا بوونە لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە. هەڵبەت بەردەوام دەبێت کە ئەو خەڵکە زۆرەی ئێستا لە دەرەوە دەژین بۆ لای ناوەندیان ڕابکێشن بۆ ئەوەی وەک خۆی دەلێت، خەباتی کوردستانی ئێران لە دەرەوە زیاتر بە ناوەندەکانی جیهانی بناسریت و باشتر دەنگ بداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:25 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG