Accessibility links

دوای شەش مانگ لە واڵایی ئاسمان، چوار ئاسمانگەڕ لە چوار وڵاتی جیاوازەوە دەگەڕێنەوە سەر زەوی


چوار ئاسمانگەڕ لە چوار وڵاتی جیاوازەوە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ سپەیس ئێکسدا لە واڵایی ئاسمانەوە گەڕانەوە بۆ سەر زەوی، ئەمەش لە کۆتایی ئەرکێکی نیو ساڵدا لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان.

کەپسولەکەیان لە تاریکی پێش بەیانیدا بەسەر سەرانسەری ئەمەریکادا ڕۆیشت و کەوتە کەنداوی مەکسیکەوە، لە نزیک پانهاندڵی فلۆریداوە.

جاسەمین مۆغبیلی ناسا کە فڕۆکەوانێکی هێلیکۆپتەری سەربازیی ئەمەریکایە، ڕابەرایەتی گەڕانەوەی تیمە چوار کەسییەکەی کرد، کە پێکهاتبوون لە ئاندریاس مۆگینسنی دانیمارک و ساتۆوشی فوروکاوای ژاپۆن و کۆنستانتین بۆریسۆڤی ڕووسیا.

مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو تیمەکە گەشتییان کرد بۆ وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان، ئەو تیمەی کە شوێنییان دەگرێتەوە هەفتەی ڕابردوو بە کەپسولێکی سپەیس ئێکس گەیشتنە وێستگەکە.

مۆغبیلی دوای ئەوەی وێستگەکەی جێهێشت بە ڕادیۆ بە تیمە نوێیەکەی وت " هەندێک کەرەی فستق و تۆرتێلامان بۆ جێهێشتوون." لۆراڵ ئۆهارای ناسا وەڵامی دایەوە و وتی " لە ئێستاوە بیرتان دەکەم و سوپاس بۆ ئەو دیارییە."

ئۆهارا چەند هەفتەیەکی کەمی ماوە و دواتر بە کەپسولی سۆیوزی ڕووسیایی وێستگەکە جێدەهێڵێت.

XS
SM
MD
LG