Accessibility links

ئەردۆغان مزگەوتێک دەکاتەوە کە پێشتر کڵێسا بووە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی دووشەممە لە ئیستەنبوڵ مزگەوتێکی کردەوە کە پێشتر کڵێسایەکی کۆنی ئۆرثۆدۆکس بووە و گۆڕدراوە بۆ مزگەوت، ئەمەش چوار ساڵ دوای ئەوەی فەرمانی کرد کڵێساکە بکرێت بە مزگەوت.

لە ساڵی 2020 دا ئەردۆغان فەرمانی کرد کڵێساکە کە کڵێسای بێزەنتینەکان بووە و دواتر بووە بە مزگەوت و دوای ئەوەش بووە بە مۆزەخانە، بگۆڕدرێت بۆ مزگەوتێک بۆ موسوڵمانان، مانگێک دوای ئەوەی فەرمانی کرد ئایا سۆفیاش بکرێت بە مزگەوت کە لەلایەن یونسکۆوە پارێزراوە.

ئایا سۆفیا لە ئیستەنبوڵ کاثێدڕاڵێکی کۆنە و گۆڕدرا بە مزگەوت و دواتر بە مۆزەخانە، لە کۆتاییدا دووبارە کرایەوە بە مزگەوت.

هەردوو گۆڕانکارییەکە هەوڵەکانی ئەردۆغان دەردەخەن بۆ ڕازیکردنی لایەنگرە پارێزگار و نەتەوەپەرستەکانی.

بەڵام ئەمانە کێشەکانی تورکیا لەگەڵ ڕابەرانی کڵێساکانی ئۆرثۆدۆکس و کاثۆلیکدا زیاتر دەکەن.

ڕۆژی دووشەممە ئەردۆغان لە دوورەوە لە مەراسیمێکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنکەرەی پایتەخت مزگەوتی کارییەی بۆ موسوڵمانان کردەوە، ئەوەش دوای چوار ساڵ لە نۆژەنکردنەوەی.

بڕیارەکەی ساڵی 2020 ی ئەردۆغان بۆ گۆڕینی کڵێساکە بۆ مزگەوت ڕووبەڕووی ڕەخنەی یۆنانی دراوسێی بووەوە، یۆنان ئەو بڕیارەی بە " کارێکی وروژێنەرانی دیکە دژی کەسانی ئایینی لە هەموو جێگەیەک " ناوبرد.

ڕزگارکەری پیرۆز لە چۆرا کڵێسایەکی بێزەنتینەکان بوو کە بە فریسکۆکانی لاست جەجمێنتی سەدەی 14 ڕازێندرابۆوە کە هێشتا لەلایەن کریستییانەکانەوە شتێکی بەنرخە.

نیو سەدە دوای ئەوەی کڵێساکە گۆڕدرا بۆ مزگەوتی کارییە، ئەوەش دوای داگیرکردنی کۆنستانتین لەلایەن تورکە عوسمانییەکانەوە لە ساڵی 1453 دا.

دوای جەنگی جیهانی دووهەم بوو بە مۆزەخانەی کارییە، لەو کاتەدا کە تورکەکان دەیانویست کۆمارێکی زیاتر سێکولاری لە سووتوی ئیمپڕاتۆری عوسمانییەوە دابمەزرێنن.
کۆمەڵێک لە مێژووناسان لە ئەمەریکاوە یارمەتیدەر بوون لە دروستکردنەوەی مۆزایکە ڕاستەقینەکانی کڵێساکەدا و لە ساڵی 1958دا نمایشکران.

ئایا سۆفیا، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان شوێنی کریستیانەکانی ڕۆژهەڵات بوو، بە هەمان شێوە لەلایەن عوسمانییەکانەوە گۆڕا بۆ مزگەوت.

ئەتاتورکی دامەزرێنەری تورکیای نوێ، دوای جەنگی جیهانی یەکەم، ئایا سۆفیای کرد بە مۆزەخانە، ئەوەش لە هەوڵێکیدا بۆ هاندان بۆ بێلایەنیی ئایینی.

نزیکەی 100 ساڵ دوای ئەوە، ئەردۆغان کە پارتەکەی ڕەگ و ڕیشەیان ئیسلامییە، جارێکی دیکە ئایا سۆفیای کردەوە بە مزگەوت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG